توێژینه‌وه‌یه‌ك ئه‌وه به‌ده‌رده‌خات كه ئه‌و منداڵانه‌ى شیرى دایكیان ده‌خۆن به‌شه‌ش مانگى یه‌كه‌مى ته‌مه‌نیان كه‌متر تووشى گرفتى نه‌خۆشیه‌كانى سنگ ده‌بنه‌وه له سه‌ره‌تاى ژیانیان. ئه‌گه‌رجی پێشوو تریش توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌یان به‌ده‌رخستبوو كه‌وا شیرى دایك منداڵ له نه‌خۆشیه‌كان ده‌پارێزێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ى تازه‌یه كه ئه‌و توێژینه‌وه‌یه ده‌ریخست هه‌رچه‌نده پتر له سه‌ر شیرى دایك رابێت كه‌متر تووشى نه‌خۆشى ده‌بێت. بۆ نمونه ئه‌و منداڵانه‌ى كه‌وا له‌سه‌ره‌تا كه‌متر شیرى دایك ده‌خۆن یان به شێوه‌ى پچڕ پچڕ ده‌خۆن زیاتر تووشى نه‌خۆشى ده‌بن له ته‌مه‌نى 4 ساڵى تووشى گرفتى نه‌خۆشیه‌كانى سنگ ده‌بنه‌وه.
ئه‌و منداڵانه‌ى به هیچ شێوه‌یه‌ك شیرى دایكیان نه‌خواردووه تووشى گرفتى سنگ و هه‌ناسه‌دان ده‌بنه‌وه و هه‌ناسه‌ى پرخه پرخ ده‌كات و تووشى كۆكه و لیك و به‌لغه‌م ده‌بنه‌وه له ته‌منى چوار ساڵى یه‌كه‌مى ژیانیان، به‌ڵام ئه‌وانه‌ى شیرى دایك ده‌خۆن زۆر ده‌گمه‌ن تر تووشى ئه‌و كێشانه ده‌بنه‌وه له هه‌ڵاوسان و سنگ ئێشه.
توێژینه‌وه‌كه زۆر لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر ته‌مه‌نى جۆراوجۆر كرد هه‌ر له 4 مانگ تا 6 مانگ ده‌ركه‌وت ئه‌وانه‌ى تا چوار مانگ خواردنیان ده‌درێتێ تووشى گرفت ده‌بنه‌وه به به‌راورد به‌وانه‌ى پشت به شیرى دایكیان ده‌به‌ستن. ئه‌وانه‌ى تا چوار مانگ شیرى دایك ناخۆن تووشى حه‌ساسیه‌ى هه‌ستیارى و كۆخه و نه‌خۆشیه‌كانى سنگ ده‌بنه‌وه تا ته‌مه‌نى 4 ساڵه.
هه‌ر ئه‌م دكتۆره هۆڵه‌ندیه – دكتۆر أجنیس سونینشین فان فورت – كه له "العربیه.نت" بڵاو كراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت هاوكێشه‌كه به‌م شێوه‌یه هه‌رچه‌نده پتر شیرى دایكى بخوات كه‌متر تووشى گرفت ده‌بێته‌وه له نه‌خۆشى دوور ده‌كه‌وێـته‌وه له ماوه‌ى 4 ساڵى سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى. ئه‌مه به جیا له هۆكاره بۆماوه‌ییه‌كان و هه‌ستیارى و هۆكاره‌كانى تر‌ى نه‌خۆشى توێژینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه.
له ده‌ره‌نجامى توێژینه‌وه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه تا ده‌كرێت پێویسته منداڵ و كۆرپه شیرى دایكى خۆى بكات به تایبه‌تى له ژینگه پیشه‌سازیه‌كان كه زۆر گرنگه تا منداڵ به‌رگرى په‌یدا بكات له دژى نه‌خۆشیه‌كان به تایبه‌تیش نه‌خۆشیه‌كانى سنگ .