1) بۆ سه‌ركه‌وتن له‌هه‌ر كارێك سه‌ره‌تا ده‌بێت زانیارى پێویست له باره‌یه‌وه كۆ بكه‌نه‌وه ، ئه‌م زانیاریانه بۆ سه‌ركه‌وتنى ئێوه گرنگه.
2) ئێوه خۆتان دروست كه‌رى ئهزمونهكانتانن، كه‌واته خۆتان ده‌بێت ئه‌ركى ژیانتان بگرنه ئه‌ستۆ ، ئێوه ده‌توانن له‌ئه‌ركى ئه‌وه‌ى كه بۆچى و چۆنێتى و ژیانتان ئاوا ده‌بێت ، جێگه‌ى خاڵى بكه‌ن ، هه‌رگیز ڕۆڵى قوربانى مه‌گێڕن له‌و ڕوداوانه‌ى كهلهڕابوردوو بۆ خۆتان بیانوو مه‌گرن ، له هه‌ڵبژاردنێك كه ده‌یكه‌ن ، پێكهاتوون له ئه‌نجامێك ، كاتێك كه ئێوه ڕه‌فتارێك یا فكرێكى تایبه‌ت هه‌ڵده‌بژێرن له ڕاستیدا خۆتان ئه‌نجام و كۆتایتان هه‌ڵبژاردووه .
3) دیارى بكه‌ن كه‌له ڕه‌فتارى ئێوه چ سودێكى بۆتان هه‌یه یا ڕه‌فتارى ده‌ور و به‌ر چ سودێكى بۆتان هه‌یه ؟ هه‌تاوه‌كو ئه‌و ڕه‌فتارانه‌ى كه خراپن سوودى بۆتان نیه ئه‌و ڕه‌فتارانه ئه‌نجام نه‌ده‌ن .
4) ئه‌گر ده‌تانه‌وێت به‌رنامه ڕێژى دروست بۆ ژیانتان هه‌بێت ، كه‌واته ده‌بێت مه‌رج و پله‌ى ژیانتان به شێوه‌ى ڕوناك دیارى بكه‌ن .
5) بڕیاره‌كانتان به هۆشیاریه‌وه بده‌ن و دواتر بیكه‌ن له بیر تان بێت كه بیر به‌بێ كردار له‌م جیهانه‌دا گرنگى نابێت ، ده‌بێت ئارام بگرین له‌به‌رامبه‌ر سه‌خت و زه‌حمه‌تدا .
6) ئه‌وه‌ى كه هه‌یه ، ڕاستى ته‌واو نیه ، به‌ڵك و تێگه‌یشتن و ده‌ركى ئێمه له‌و ڕاستیه‌دایه ، كه‌واته پهنجهركان و ده‌رگاكان كه ئێوه له‌م ڕێگایه‌وه سه‌رى ئه‌م دونیایه ده‌كه‌ن ، بناسن و ڕابوردوى خۆتان به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌به ته‌واوى بكه‌ونه كۆنترۆڵیه‌وه ، قبوڵى بكه‌ن ، ئێوه ته‌نیا له ڕێگاى تێگه‌یشت و ده‌ركى ئێوه یه كه ئه‌م دونیا ده‌ناسن و ئه‌زموون وه‌رده‌گرن ، هه‌روه‌ها تواناى ئه‌م كاره‌تان هه‌یه كه خۆتان چۆنیه‌تى ده‌ركى خۆتان له‌م ڕاستیه‌دا هه‌ڵبژێرن چونكه هه‌مووى ئێمه دونیا له ڕێگاى په‌نجه‌ره تایبه‌تیه‌كانى خۆمان ده‌بینن ، ئه‌م ئه‌مره به چۆنیه‌تى ته‌فسیرى ئێمه له ڕوداوه‌كان وهڵامدانهوهكانى ئێمه و وهڵاماتێك كه دراونه‌ته‌وه ، كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێمه دهبَت كه‌واته هۆكارانێك كه‌له شێوه‌و جۆرى بینینى ئێوه كاریگه‌رن ، بناسن تاوه‌كو بتوانن ڕێگایه‌كى باش بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وان نیشان بده‌ن ، ئه‌م په‌نجه‌رانه یان ده‌رگایانه‌ى تایبه‌تن ، پێكهاتویهكى بیرى ئه‌رێ یانه یان نه‌رێ یه ، له جۆرى بینین و دیدگاى ئێوه بوونى هه‌یه .
7) ژیان ، به‌ڕێوه به‌ربوونه ، كه‌واته فێربین كه ئه‌ركى ژیانتان له ئه‌ستۆ بگرن ، ئێوه به‌ڕێوه‌به‌رى ژیانى خۆتانن و مه‌به‌ستان ، ئیداره‌كردنى ژیان به جۆرێكه كه ئه‌نجامى باشیان ده‌بێت ، به‌ڕێوه‌به‌رى كاریگه‌رى ژیان به‌و مانایه كه ئێوه له‌به‌شى ئاماده‌بوون بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌ستان، له كۆنترۆڵى خۆتان ، كۆنترۆڵى هه‌سته‌كان ، ڕووبه ڕوو بونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كان ، به‌شى په‌خش كراوه ڕووبه‌ڕووبونه‌وه له‌گه‌ڵ ترس و شته‌كانى تر ، پێش هه‌موو شتێك پێویستیتان به‌خۆتان هه‌یه كلیلى به‌ڕێوه‌به‌ردنى ژیان ، بوونى ستراتیژیه‌ته ، ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌یه‌كى ڕۆشن و جوان هه‌روه‌ها ئازایه‌تى ، به‌ڵێن و ووزه‌ى پێویست بۆ ئه‌م ستراتیژهتان هه‌بێت ، سه‌ركه‌وتوو ده‌بن .
8) ئێمه فێرى خه‌ڵك ده‌كه‌ین كه‌چۆن له‌گه‌ڵ ئێمه ڕه‌فتار ده‌كن ، كه‌واته له‌جیاتى سكاڵا كردن ، ئه‌ركى جۆرى ڕه‌فتارى خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خۆتان بگرنه ئه‌ستۆ ، له‌وانه خه‌ڵكتان فێركردبێ كه‌چۆن له‌گه‌ڵتان ڕێزدارانه ڕه‌فتاربكه‌ن و یان له‌وانه‌یه ئه‌م كاره‌تان نه‌كردبێت ، ئه‌مه به‌و مانایه كه ئێوه تاڕاده‌یه‌ك به‌رپرسى ڕه‌فتارى نه‌گونجاوى ده‌وروبه‌ر له‌گه‌ڵ خۆتانن ن ئه‌گه‌ر خه‌ڵك ڕه‌فتارێكى نه‌گونجاوى له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا هه‌یه ، ببینن ئێوه چ كارێكتان ئه‌نجام داوه كه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ى به‌هێز كردووه ، یان بوه‌ته هۆى ئه‌و ڕه‌فتاره ؟ چونكه ئه‌ركى له ئه‌ستۆى ختاندایه ، ده‌توانن له‌هه‌ر كات و بۆ هه‌رماوه‌یه‌ك په‌یوه‌ندیتان ببنین و چاودێرى بكه‌ن .
9) وزه‌یه‌كى زۆر له لێبوردندایه ، كه‌واته چاوه‌كانتان بكه‌نه‌وه و ببینن ، كه كه‌وتونه‌ته به‌ر كاریگه‌رى كام خه‌شم و ڕق و كینه‌یه‌ك ووزه‌ى خۆتان له كه‌سانێك ك بونه‌ته هۆى ئازاردانى ئێوه ، بهێنه‌وه ، ڕق ، توڕه‌یى ، كینه ، كاول كه‌رن و ده‌بنه هۆى سیس بوون و كه‌م هێزى له دڵى مرۆڤدا ، لێبوردنى ئێوه له ڕق و كینه ڕه‌ها ده‌كات ، ته‌نها ڕێگاى ڕزگاربوون له‌بوونى نهرێیانهى په‌یوه‌ندیه‌كه كه ده‌بێته هۆى ناڕحهتى و ڕهنجاندنى ئێوه ، یارمه‌تى گرتن له ڕه‌فتاره‌كان و لێبوردنى كه‌سانێكه‌وه كه بوونه‌ته هۆى ناڕه‌حه‌تى و ئازاردانى دڵى ئێوه .
10) پێش ئوه‌ى كه شتێكتان بووبێت ، ده‌بێت ناوى بزانن كه‌واته بزانن كه چیتان ده‌وێت ، له مه‌به‌سته‌كانى سه‌ره‌كى ژیانتان تا خواسته‌كانى ڕۆژانه‌تان ، پێویسته بزانن كه چیتان ده‌وێت ، به پێناسه‌ى ڕاستى مه‌به‌سته‌كانتان هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئێوه ڕاست ده‌بن و توانستى ڕه‌فتاره‌كان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێویست بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانتان ڕوونكردنه‌وه بكه‌ن ، بۆ گه‌یشتن به ئه‌وه‌ى كه ده‌تانه‌وێت ده‌بێت ئازار و واقیع بین بن ، هه‌ڵبه‌ت ته‌نها له كاتێكدا كه خۆتان لایه‌قى ئه‌وه‌ى كه ده‌تانه‌وێت ، بزانن ، ئازایه‌تى پێویست به‌ده‌ست ده‌هێنن ، ....
له بیرتان بێت كه گه‌وره‌ترین جیاوازیتان له‌گه‌ڵ كه‌سانى تر ئه‌وه‌یه كه ئێوه به‌دواى سه‌ركه‌وتندا ده‌ڕۆن ده‌تانه‌وێت بگۆڕن ، كه‌واته داهاتوویه‌كى گه‌ش له چاوه‌ڕوانى ئێوه‌دایه .