سپلیت یان ساردكهرهوهى هه‌وا به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین داهێنانه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌ژمار ده‌كرێت، كه به هۆیه‌وه به‌خشینی ژینگه‌یه‌كی فێنك و زۆر جار ساردیش ده‌به‌خشێت به مرۆڤ و له گشت كێشه‌ی ساركه‌ره‌وه كۆنه‌كان رزگاری كردووین، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م داهێنانه گهروهیهى كه باسی لێوهدوهكهین چه‌نده‌ها زیانی جۆراوجۆریشی هه‌یه له‌سه‌ر له‌شمان كه له بابه‌ته‌دا باسی لێوه ده‌كه‌ین.
به‌پێی لێكۆلینه‌وه‌كان سپلیت هۆكارێكی سه‌ره‌كییه بۆ فراوانتر كردنی چه‌نده‌ها نه‌خۆشی، وه‌ك نه‌خۆشی رۆماتیزم، دابهزتندنی په‌ستانی خوێن، هه‌وكردن، كه توشی مرۆڤ تووشی ئازارێكی زۆر ده‌كات. ئه‌وه سه‌باره‌ت به ناوه‌وه‌ی له‌ش و سه‌باره‌ت به ده‌ره‌ى له‌ش و بۆ نمونه پێست، سپلیت ده‌بێته هۆى وشككردنی پێستی ده‌م و چاو و جاری واش هه‌یه ده‌بێته هۆی شه‌قشه‌ق بوونی پێستی ده‌م و چاو و له‌م حاله‌ته‌شدا مرۆڤ پێویستى به به‌كارهێنانی كریم و مه‌رهه‌م ده‌بێت بۆ تهركردنهوهى پێست، له كاتێكدا هه‌ندێك له‌و كرێمانه كاریگه‌رى لاوه‌كی هه‌یه و به‌مه‌ش زیانه‌كان ده‌بنه دوو قات.
له لێكولینهوهیهكی پزیشكی تازه‌شدا ده‌ركه‌وتووه كه 70% له‌وانه‌ى له وه‌رزی گه‌رمادا توشی سه‌ر ئێشه و ئه‌نفله‌وه‌نزه ده‌بن ئه‌وانه‌ن كه كاتێك زۆر له‌به‌ر سپلیت به‌سه‌ر ده‌به‌ن. و به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رده‌وام له‌به‌ر سپلیتن به‌رده‌وام هه‌ست به هیلاكی و بێتاقه‌تی و خاوی ده‌كه‌ن، چونكه به‌ردوام راهاتوون كه له ژێر سپلیتدا بن. هه‌وره‌ها زانایان به‌شێكی زۆرى توره‌بوون و كه ته‌حه‌مولی خه‌لكیش له وه‌رزی هاوینه به‌تایبه‌تی به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه بێت و له ژێر سپلین نه‌بێت ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى كه مرۆژ ئیتر را هاتووه له‌سه‌ر ئه‌و ژینگه فینكه و له‌گه‌ڵ گۆرینی ژینگه ئیتر ته‌حه‌مولی ژینگه تازه‌كه ناكات و زوو توره ده‌بێت.
زۆربه‌ى پسپۆرانیش ئه‌وه ده‌زانن كه‌وا سه‌خت ئیتر مرۆڤ ئامۆژگاری ئه‌وه وه‌ربگرێت كه له ژێر سپلیت به بێت و نه‌خه‌وێت، بۆیه پسپۆران به‌رده‌وام دا‌و اله خه‌ڵك ده‌كه‌ن كه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى زیانه‌كانی سپلیت پێویسته به پێی توانا مرۆڤ خۆی بپارێزیت له‌وه‌ى كه راسته‌وخۆ له ژێر هه‌وای سپلیت بێت چونكه مه‌ترسییه‌كی زۆرى ته‌ندروستی هه‌یه، و له‌هه‌مان كاتتدا ئامۆژكارى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه له گه‌رمادا پله‌ى گه‌رما زۆر كهمنهكهنهوه كه ببێته هۆی ئه‌وه‌ى ئیتر مرۆڤ نه‌توانێ له هیچ ژینگه‌یه‌كی تۆزیك گه‌رمتردا ته‌حه‌مول بكات. ئێمه‌ش له لای خۆمانه‌وه دا‌و اله خوێنه‌رانی گۆڤاره‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه ئاگاداری ئه‌م ئامۆژگارییانه بن بۆ ئه‌وه‌ى به‌رده‌وام به ته‌ندروستییه‌كی باش بمێنه‌وه.