به هۆى زۆر خواردن و كه‌م حه‌ره‌كه‌ت كردنی ره‌كه‌زی نێر كورد، هه‌ر له هه‌رزه‌كارانه‌وه تا بهساڵاچووهكانمان، و به‌هۆى زۆر بوونی نه‌خۆشی له‌سه‌ر داوا و ئامۆژگاری به‌شێك له پزیشكه‌كان گۆڤارى ئۆزۆن چه‌ند پشكنێنێكی گرنگ بۆ پیاوان ده‌خاته رووك ه پێویسته به‌رده‌وام ئاگارداری بێت و بیكات بۆ ئه‌وه‌ى دوور بێت له نه‌خۆشی:
پشكنینی شه‌كره: ئه‌وه‌ش یه‌كێكه له نه‌خۆشیه بڵاوه‌كان و پیاو پێویسه ساڵانه پشكنینی نه‌خۆشی رێژه‌ى نه‌خۆشی شه‌كره‌ى بكات.
پشكنینی پرۆستات: شێرپه‌نچه‌ى پرۆستات دووه‌م زۆرترین نه‌خۆشییه كه توشی پیاو ده‌بێت، ئه‌وه‌ش به پێی راپۆرتێكی په‌یمانگه‌ى نه‌ته‌وه‌ى ئه‌مریكی بۆ شێرپه‌نچه. و مه‌ترسییه‌كه‌ى به تایبه‌تی له‌سه‌ر ئه‌و پیاوانه‌یه كه ته‌مه‌نیان له 45 ساڵی رهتیداوه و پزیشكان به پێویستی ده‌زانن كه پیاو له دوای ئه‌و ته‌مه‌نه‌وه به‌رده‌وام پشكنین بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نچه بكات.
شێرپه‌نچه‌ى میزه‌ڵدان: به پێی تازه‌ترین داتاكان دوو بۆ سێ پیاو له هه‌زار پیاو له جیهان توشی شێرپه‌نچه‌ى میزه‌ڵدان ده‌بن، بۆیه پسپۆران پیاوان ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه له كاتی هه‌بوونی ئازاری زۆر له میزه‌ڵدان، یا خوانه‌خواسته له‌كاتی هه‌بوونی خوێن له‌كاتی میزكردنا، پێویسته ئه‌و كه‌سه سه‌ردانی پزیشك بكات.
پشكنینی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه: له‌گه‌ل بڵاوبونه‌وه چه‌نده‌ها جۆرى فایرۆس، هه‌ر له ڤایرۆسی باڵنده، به‌راز و ئێستاش كۆرۆنا، چه‌نده‌ها جۆری كۆكه و په‌ده بڵاوبۆته‌وه، بۆیه له كاتی هه‌بوونی كێشه‌ى له‌م جۆره دیسان پێویسته مرۆڤ سه‌ردانی پزیشك بكات.
چه‌ند پشكنینێكیش هه‌ن كه پێویست به سه‌ردانی پزیشك ناكه‌ن، بۆ نمونه هه‌بوونی هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له‌سه‌ر پێست، و ئه‌كه‌ر هه‌ستت به هه‌ر گۆرانكارییه‌ك كرد له‌سه‌ر پێست ئه‌وه پێویسته یه‌كسه‌ر سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت، و هه‌روه‌ها پێویسته ساڵانه دوو جار سه‌ردانی پزیشكی ددان بكه‌یت.
به‌هیوای ته‌ندروستییه‌كی باش و سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو لایه، هه‌روه‌ها خوێنه‌رانی ئافره‌تیش دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه له ژماره‌ى داهاتووى گۆڤاره‌كه‌مان چه‌ند پشكنینی تایبه‌تیش بۆ ئێوه‌ى ئازیزیش بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.