زۆربه‌ی خه‌ڵك كێشه‌ی سپی بوونی مووی سه‌ریان هه‌یه و زۆر پێی ناڕه‌حه‌ت ئه‌بن، به‌تایبه‌تی ئافره‌تان، چونكه هۆكارێكه بۆ پیر ده‌ركه‌وتن، كه به هۆیه‌شه‌وه په‌نا ئه‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی ده‌رمان و زیان به مووه‌كان و پێستی سه‌ر ئه‌گه‌یه‌نن، كه له‌وانه‌یه ببێته هۆی قژ هه‌ڵوه‌رین. بۆیه لێره‌دا گرنگترین هۆكاره‌كانی سپی بوونی مووی سه‌ر باس ئه‌كه‌ین له‌گه‌ڵ رێگاكانی چاره‌سه‌ر بۆ ده‌رباز بوون له‌م گرفته.
1-دڵه ڕاوكێ و فشاری ده‌روونی و توڕه‌یی به‌رده‌وام:
دڵه ڕاوكێ و فشاری ده‌روونی و توڕه‌یی له هۆكاره گرنگه‌كانی ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی سه‌رن، بۆیه ئه‌بێ خۆت ڕابهێنی له‌سه‌ر ڕاگرتنی هێمنی ده‌روونی خۆت، ئه‌ویش به هه‌ڵمژینی هه‌ناسه‌ی قووڵ له كاتی توڕه‌ییدا و دووركه‌وتنه‌وه له بیركردنه‌وه‌ی زۆر له غه‌مه‌كانی ڕۆژانه‌ت، ئه‌مه‌ش به ئه‌نجامدانی وه‌رزش و یۆگا بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی فشاری ده‌روونیت.
2-بۆماوه:
بۆماوه هۆكارێكی سه‌ره‌كی سپی بوونی مووی سه‌ره، به‌ڵام هۆكاره‌كانی ده‌وروبه‌ر ئه‌بنه هۆی زوو ده‌ركه‌وتنی تاڵی سپی یان خێرا سپی بوونی مووی سه‌ر، ئه‌مه هۆكارێكه ناتوانرێ ڕێگری لێ بكرێ، بۆیه ئه‌گه‌ر سپی بوونی مووی سه‌رت هۆكاره‌كه‌ی بۆماوه‌یی بێت ئه‌وا ناتوانرێ ڕێگری لێ بكرێ، به‌ڵام به كه‌مكردنه‌وه‌ی هۆكاره ژینگه‌یی و بایۆلۆجیه‌كان ئه‌كرێ ده‌ركه‌وتنی دوا بخرێ.
3-هه‌ندێ خووی ناته‌ندروست:
هه‌ندێ خووی مرۆڤه‌كان ئه‌بنه هۆی سپی بوونی مووی سه‌ر وه‌كو جگه‌ره كێشان و خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول.
4-زیاد خواردن و خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی ئه‌بنه هۆی سپی بوونی مووی سه‌ر:
هه‌ندێ خواردن و خواردنه‌وه هه‌ن زۆر به‌كارهێنانیان ئه‌بێته هۆی سپی بوونی مووی سه‌ر وه‌كو خواردنه‌وه‌ی چا و قاوه و خواردنه به‌هارات تێكراوه‌كان، بۆیه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه خراپه‌كانی ئه‌مانه پێویسته به‌كارهێنانیان كه‌م بكرێنه‌وه.
دوای زانینی گرنگترین هۆكاره‌كان ئێیتا دێینه سه‌ر باسی رَیگا یاریده‌ده‌ره‌كان بۆ چاره‌سه‌ری سپی بوونی مووی سه‌ر:
ده‌ركه‌وتنی مووی سپی سه‌ر به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانرێ به ته‌واوی رێگه‌ی لێ بگیرێ به‌ڵام چه‌ند ڕێگایه‌ك هه‌ن كه به هۆیه‌وه ده‌توانرێ ڕێژه‌ی ده‌ركه‌وتن و خێرایی ده‌ركه‌وتنی مووی سپی سه‌ر كه‌م بكرێته‌وه، چونكه هۆی بنچینه‌یی سپی بوونی مووی سه‌ر كه‌می بۆیه‌ی (میلانین)ه له ڕه‌گی موودا.
گرنگترین ڕێگاكانیش ئه‌مانه‌ن:
1-ڕێكردن به پێی په‌تی:
ڕێكردن له‌سه‌ر گیای نه‌رم، بۆ نمونه چیمه‌نی باخچه‌كه‌تان له به‌ره‌به‌یانێكی زوودا یارمه‌تی كه‌م بوونه‌وه‌ی سپی بوونی مووی سه‌ر ئه‌دات به میكانیزمێكی نه‌زانراو.
2-خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌تی سروشتی:
پێویسته خواردنه‌وه گازییه‌كان بگۆڕیت به شه‌ربه‌تی سروشتی و ڕۆژانه بیانخۆیته‌وه، به تایبه‌تی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر.
3-زیاد خواردنی ڤیتامینه‌كان:
هه‌ندێ جار هۆكاری سپی بوونی مووی سه‌ر كه‌می ڤیتامینی (A) و (B12)ه له ژه‌مه‌كاندا. بۆیه پێویسته خواردنی ئه‌و شتانه زیاد بكرێ كه ئه‌م دوو ڤیتامینانه‌یان تێدایه، ئه‌و خۆراكانه‌ش كه ڤیتامینی (A) یان تێدایه ئه‌و سه‌وزانه‌ن كه ڕه‌نگیان سه‌وزی تاریك و زه‌ردن وه‌كو سپێناغ و ملوخیه و گێزه‌ر. ئه‌و خواردنانه‌ش كه ڤیتامینی (B12) یان تێدایه ئه‌مانه‌ن: مۆز و ته‌ماته و كه‌له‌رم. ماست و گۆشت و هێلكه‌ش به ڕێژه‌یه‌كی باش ڤیتامینی (B12)یان تێدایه، هه‌روه‌ها ده‌توانرێت ئه‌م به شێوه‌ی خه‌پله (حب) یش به‌كار بهێنرێت، به‌ڵام رێگا سروشتییه‌كه باشتره له به‌كارهێنانی ده‌رمان.
4-خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كه مادده‌ی (یۆد)یان زۆر تێدایه:
یۆد زۆر به‌سووده بۆ ڕێگرتن له سپی بوونی مووی سه‌ر، ئه‌و خواردنانه‌ش كه (یۆد)یان زۆر تێدایه ئه‌مانه‌ن: ماسی و مۆز و گێزه‌ر. هه‌روه‌ها ئه‌توانی ئه‌و خوێیه‌ی كه بۆ چێشت لێنان به‌كاری ئه‌هێنی بیگۆڕی به ئه‌و جۆره‌ی كه (یۆد)ی تێدایه.
5-زۆر خواردنی ئه‌و خوارده‌مه‌نیانه‌ی كه كانزاكانیان تێدایه:
كانزاكان ڕۆڵێكی گه‌وره‌یان هه‌یه بۆ پاراستنی ته‌ندروستی له‌ش به گشتی، به هه‌مان شێوه ڕۆڵێكی گرنگیان هه‌یه له ڕێگرتن له سپی بوونی مووی سه‌ر چونكه ئه‌بنه هۆی چالاك بوونی بۆیه‌ی (میلانین) كه ڕه‌نگ ئه‌دات به مووه‌كان. گرنگترین ئه‌و كانزایانه‌ش گۆگرده، ئه‌و خواردنانه‌ش كه (گۆگرد)یان تێدایه ئه‌مانه‌ن: سپێناغ و تۆوی گوڵه به‌ڕۆژه و نه‌عنا و په‌تاته و ته‌ماته و زه‌نجه‌فیل.