هه‌ر له نمونه‌ی زه‌وی كه كیبله‌ر دروستی كرد، ئینجا سێوه‌كه‌ی نیۆتن، و پاترییه‌كه‌ی فۆلتا و ته‌له‌سكۆپی هابل و تا ده‌گاته وێنه‌گرتنی 3D و بهشێكیتر له 10 فاكته‌ر و داهێنان كه ژیانی گۆرین له 5 سه‌ده‌ی رابردوودا.
دیواری براهی كه تایبه‌ت بوو به به‌دواداچوونی فه‌له‌كی: ئه‌م دیواره‌ی باسی ده‌كه‌ین بریتییه له چارێكه بازنه‌یه‌ك كه دوو مه‌تر به‌رز بوو و تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی لێكۆلینه‌وه له‌سه‌ر چونییه‌تی جموجۆلی ئه‌ستێره‌كان كه له لایه‌ن زانای دهنیماركی (تایخۆ براهی) دروست كراوه و له وێنه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ دیواره‌كه‌یدا دیاره و بووه هۆی وه‌رگرتنی چه‌نده‌ها زانیاری نوێ ده‌رباره‌ی ئه‌ستێره‌كان.
ئامێری حاسیبه‌ی جۆن نابییر: له كۆندا سیسته‌می رۆمانی هه‌بوو بۆ حیسابكردن له ئه‌وروبا به‌ڵام دووای چوونه‌ناوه‌وه‌ی ژماره‌ی عه‌ره‌بیش بۆ ئه‌وروپا، سیسته‌مه‌كان تێكه‌ڵ بوون و ته‌نانه‌ت جاجارهش هه‌ڵه ده‌كرا له حیسیابات، تا ئه‌وكاته‌ی زانای سكۆتله‌ندی (جۆن نابییر) توانی یه‌كه‌ن ئامێری حاسیبه دروست بكات، سیسته‌مێكی نوێ بۆ حیساب كردن بدۆزێته‌وه.
وێنه‌ی نمونه‌ی تهغمینی گه‌ردوون: ئه‌م نمونه‌یه له لایه‌ن زانای ئه‌ڵمانی یۆهانس كبله‌ر دروست كرا، كبله‌ر پێی وابوو كه‌وا گه‌ردوون وه‌ك ئامێرێكی مۆسیقایه، و له نێوانیاندا چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری هه‌یه، و پێی وابوو كه‌وا مكعهبێك هه‌یه له نێوان (زوحه‌ل) وو (موشته‌ری)، و ههرهمێكیش هه‌یه له نێوان (مه‌ریخ) و (موشته‌ری)، هه‌روه‌ها گه‌یشت بووه بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌ی كه رێره‌وی هه‌ساره‌كان هێلكه‌ییه و بازنه‌ی نییه، به‌ڵام به‌داخه‌وه زانایان ئه‌و كات زۆر گرنگییان به بیرۆكه‌كانی ئه‌و زانایه نه‌دا تا دوای مردنی سوود له به‌شێك له راپۆرته‌كانی وه‌رگیرا.
پاتری (فۆڵتا): زانای ئیتاڵی (ئهلێكساندرۆ فرڵتا) یه‌كێك بۆ له زانا نزیكه‌كانی ناپلیون پوناپارت و له جیهان به داهێنانه سه‌رنج راكێشه‌كه‌ی ناسراوه كه پێی ده‌گوترێت پاتری ڤۆڵتا كه به سه‌رچاوه‌یه‌كی تری كاره‌با ده‌ناسرێت. چێگای باسه ڤۆڵتا له كاتی تاقیكردنههكانیدا له‌سه‌ر پاترییه‌كه‌ی كه كاره‌بای تیا‌بوو به ده‌ستی خۆی به بێ به‌كارهێنانی هیج شتێك كاری ده‌كرد.