راچینگ (Ragging)، وشه‌یه‌كه له‌وانه‌یه بۆ هه‌ندێكمان هیچ مانایه‌كی نه‌بێت، و بۆ هه‌ندێكیشمان به مانای ئاژاوه بێت، به‌ڵام له راستیدا ئه‌م ووشه‌یه مانایه‌كی زۆر گه‌وره و ترسناكی هه‌یه له به‌شێك له وڵاتانی جیهان، به‌تایبه‌تی له گشت ویلایه‌ته‌كانی وڵاتی هیندستان و له وێشه‌وه به تایبه‌تی بۆ قوتایبانی دواناوه‌ندی و زانكۆ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی و قوتابیانی به‌شه پزیشكییه‌كان به تایبه‌تی، جونكه بۆ ئه‌وان به مانای ئه‌شگه‌نجه، ناخۆشی، ئازاری ده‌رونی دێت.
راچینگ (Ragging)، سیسته‌مێكی كۆنه له زانكۆ به‌ریتانییه‌كانی هیندستان ده‌ستی پێكردوه و دواتریش گشت زانكۆ و په‌یمانگاكانی هیندستانی گرتۆته‌وه، سیسته‌مه‌كه‌ش له‌وه پێك هاتووه كه‌وا هه‌ر كه‌سێك ئه‌گه‌ر ده‌ست بكات به زانكۆ و له پۆلی یه‌ك بێت، ئه‌وه ئه‌و قوتابییه‌ی له پۆلی دووه یان سێیه بۆی هه‌یه هه‌موو جۆره ئیشێكی پێبكات و له‌هه‌موو بوارێكه‌وه و قوتابییه تازه‌كه‌ی قوناغی یه‌كیش بۆی نییه به‌هیج شێوه‌یه‌ك هیج جۆره ره‌خنه‌یه‌ك بگرێت ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه سزای زۆر گه‌وره‌تری به‌سه‌ردا دهسهپێنردرێت.
له سوتفه‌ی یه‌كترناسینی په‌یامنێری گۆڤاری ئۆزۆن له دوبه‌ی به (یوگیش رهین) كه یه‌كێكه له راگره‌كانی یه‌كێك له كۆلێژه پزیشكییه‌كانی ولاتی هیندستان، بابه‌تی راچینگیان تاوتۆ كرد، یوگیش رهین ده‌لێت، گشت ئه‌وه‌ی كه باسمانكردوه راسته و ئه‌م بابه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ به‌شێكی زۆر له قوتابیان دروست كردووه و ته‌نانه‌ت جاری وا هه‌بووه قوتابی وازی له خویندن و زانكۆ هێناوه به‌هۆی ئه‌و ره‌فتارانه‌ی به‌رامبه‌ریان ده‌كرێت له لایه‌ن قوتابیانی قوتاغه‌كانی پێشه‌خۆیان. كه باسی رهفتارهكانیشمان كرد وه‌كو نمونه باسی له‌وه كرد كه‌وا له‌گه‌ڵ هاتنه ژووره‌وه‌ی قوتابی قوناغی یه‌كه‌م، قوتابییه‌كانی تر داوای ده‌ست و قاج ماجكردنییان لێده‌كرێت، داواین لێده‌كرێت به درێژایی زانكۆ چه‌ند جارێك رابكه‌ن، شه‌و خه‌به‌ریان ده‌كه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئاو بهێنیت بۆ قوتابیانی پێشی خۆی، رێگه‌یان پێنادرێد له هه‌موو شوێنیك دابنیشن، كاری فوتوكۆپی و تایپان پێده‌كه‌ن، ئه‌وه ئه‌گه‌ر قوتابییه‌كه شانسی هه‌بێت ئه‌وه ئه‌و كارانه‌ی پێده‌كرێت، وه ئه‌گه‌ر نا ئه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه قوتابی لێیبدرێت و ئاو و شه‌ربه‌تی پیابكرێت و جلوبه‌رگی بدرێندرێت به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر فه‌رمانه‌كان جێبه‌جێنه‌كرێت.
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك حكومه‌تی هیندی بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م كاره‌ی دا و له دواییانهده چه‌نده‌ها ژماره‌ی ته‌له‌فون و ئیمێلی تایبه‌تیان ته‌رخان كرد بۆ نه‌هێشتن و بنبڕكردنی ئه‌م كاره ناشیاوه، و ئێستا راچینگ به تاوان له قه‌له‌م ده‌درێت له یاسای وڵاتی هیندستان، به پێی وته‌كانی یۆگیش رهین هێشتا ئه‌م ره‌فتاره 100% به ته‌واوی كۆنتروڵ نه‌كراوه به‌ڵام به رێژه‌یه‌كی زۆر گه‌وره كه‌م بۆته‌وه.
هه‌ر ده‌رباره‌ی ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند وڵاتێكی جیهان سیسته‌مێكی نزیك له‌م سیسته‌مه هه‌یه به‌ڵام له كه‌مپه سه‌ربازییه‌كان، به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه‌ی كه سه‌ربازیكردن تیایدا ئیلزامییه وه‌ك ولاتی توركیا، له‌ویش ئه‌گه‌ر كه‌سێك یه‌ك رۆژیش پێش توو هاتبێته ئه‌و معهسكهره ئه‌وه قسه‌كانی ئه‌و له‌سه‌ر تۆ ده‌روات و ده‌بێ پابه‌ندی بیت، به‌ڵام به هیچ جۆریك ئه‌و ئازار و ئه‌شكه‌نجه ده‌رونی و جه‌سته‌ییه‌ی تیا نییه كه له زانكۆكانی هیندستان هه‌یه. له كۆتایشدا ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ینه دیاری بۆ ئه‌و قوتابیانه‌ی له قوناغی یه‌كن و ناره‌حه‌ت بوون كاتی دووجار به قاز ناویان ده‌برا و دوو ته‌علیقیان پێ ئه‌وترا له زانكۆكانی كوردستان، ئه‌گه‌ر جی ئێمه وه‌كو ستافی گۆڤاری ئۆزۆن تهعلیقمان له هیج قوتابییه‌كی تازه نه‌داوه و بهكهسمان نه‌وتووه قاز كاتی خۆی و پشگیری ئه‌و كاره‌ش ناكه‌ین.