توێژینەوەیەكی نوێ بۆی دەركەوتووە ئەو ئافرەتە قەڵەوانەی تووشی شێرپەنجەی مەمك بوون و چارەسەری كیمیایی وەردەگرن بە بەراورد بە كەسە نا قەڵَەوەكانی دیکه زیاتر مەترسی ورە بەردانیان لەسەرە.
توێژەرانی زانكۆی ئەلبێرت ئەنیشتاین لە نیویۆرك زانیارییەكانی 6885 ئافرەتیان شیكردەوە كە لە نێوان قۆناخی یەكەم و سێیەمی شێرپەنجەكەدا بوون. ئهوه
ئافرەتانی كەمەریان لە نێوان 25 تا 37 لەسەد بوو ،بەقەڵەو دانران.
ئەو توێژینەوەیە بۆی دەركەوت كە تەنانەت ئەو ئافرەتانەی كێشەی كێشی زیادیان هەیە و قەڵەویش نین، مەترسی تووشبوون بە بێئومێدییان زۆرە كاتێك تووشی شێرپەنجە دەبن، هەرچەندە چارەسەریش وەربگرن.
جۆزیف سابانۆ، توێژەری بەرپرس لە توێژینەوەكە، گوتی بۆمان دەركەوت پەیوەندییەكی بەهێز لە نێوان قەڵەوی و دووبارەبوونەوەی جۆرێكی بەربڵاوی شێرپەنجەی مەمك هەیە. پێمان وایە ئەوە سەردەكێشێت بۆ گرتنە بەری ستراتیجیەتی نوێ بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ نەخۆشەكاندا.