توێژەرانی بەریتانیایی، دهڵێن: ئافرەتان زیاتر كاریگەریی نەخۆشی زهایمەریان دەكەوێتە سەر.
ماڵپەری رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانیا، لە زمان پرۆفیسۆر هێرتفۆرد شایەری مامۆستای دەروونناسی بەریتانیهوه گواستەوە كە دەڵێن لایەنێك هەیە لە نەخۆشی زهایمەردا زیاتر زیان بە ئافرەتان دەگەیەنێت تا پیاوان. ئەمەش بە پێچەوانەی پاشەكشەی توانا عەقڵییەكانی مرۆڤە كە پەیوەندی بە پیربوونی ئاساییەوە هەیە.
هەروەها، گوتی: لەوانەیە هۆرمۆنە مێینەییەكان هۆكار بن و ئاماژەی بەوەدا كە ئافرەتان پاشهکهوتی ئەسترۆجین لەدەست دەدەن كە رۆڵێكی سەرەكی هەیە لە دەماخدا.
لۆز سەرنجی بۆ ئەوە راكێشا كە پاشهکهوتی پیاوان ئەو كەمییە بەخۆوە نابینێت و روونیكردەوە كە توێژینەوەكەیان سهرنجی داوەتە سەر وێنەیەكی مێشك و دەریدەخات كە تواناكانی مێشك لای پیاوان كە زیان بە مێشكیان گەیشتووە لەوە زیاتر پاشەكشەی كردووە كە پێشبنیی دەكرا.
ئهم ماموستایهی دهروونناسی ههروها، گوتی: تا ئێستا هۆكارەكە نەزانراوە، بەڵام مێشكی پیاوان دەتوانێ خۆی لەو زیانانە بپارێزێت كە بەهۆی ئەو پرۆسەیەوە بەری دەكەون.
توێژەرەكان بۆ ئهم بابهته، پێداچوونەوەیان بۆ 15 توێژینەوە كرد كە 828 پیاو و 1238 ئافرەتی گرتبووەوە.